زووم…
بەغداد و واشنتن گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن لەبارەی پلانێک بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەنێو خاکی عێراق و تا کۆتایی ساڵی 2026 بەشێکی زۆریان دەکشێنەوە
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، بەگوێرەی پلانەکە دەبێت تا مانگی ئەیلولی 2025 سەدان سەربازی هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە و ئەوانەی دیکەش تا کۆتایی ساڵی دواتر.
لە پلانەکەدا هاتووە، هەموو هێزەکانی هاوپەیمانان بنکەی سەبازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بەجێدەهێڵن و بەشێوەیەکی بەرچاویش ژمارەیان لە بەغداد تا ئەیلولی 2025 کەمدەکەنەوە، بەڵام سەربازانی ئەمریکی و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانان لە هەولێر تا کۆتایی 2026 دەمێننەوە بۆ ئاسانکاریکردن لە ئۆپراسیۆنەکانی دژی داعش لە سوریا.
رۆیتەرز دەشڵێت، رێککەوتنەکە چاوەڕوانی رەزامەندیی سەرکردایەتی هەردوو وڵات و دیاریکردنی وادەیەک دەکات بۆ راگەیاندنی، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بە ئاژانسەکەی گوتووە، گەیشتونەتە رێککەوتن و ئێستا ئەوەی ماوە راگەیاندنیەتی.
ماوەیەکی زۆرە گفتوگۆ لەنێوان حکومەتی عێراق و ئەمریکا هەیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەنێو خاکی عێراق، کە ژمارەیان بە نزیکەیی دوو هەزار و 500 سەرباز دەبێت.