زووم..
بەرپرسی سامانە سروشتییەکانی شاری دێگولانی سەر بە پارێزگای سنەی رایگەیاند: ئاگرێکی گەورە لە سنوری دێهگۆلان کەوتووەتەوە و ٨٦ هێکتار لە لەوەڕگە و زەوییە کشتوکاڵییەکانی سوتاندووە.
عەلی قادری بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندووە، ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بەهۆی کەمتەرخەمی و بێباکی بەشێک لە جووتیاران و سووتاندنی پاشماوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئاگرەکە بە هەوڵی کارمەندانی سامانە سروشتییەکان و ژینگەپاریزان و خەڵکە ناوخۆییەکان کۆنترۆڵکراوە.
قادری سووتاندنی پاشماوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی بە کارەساتێکی ژینگەیی زانی و دەشڵێت: ئەم کارە دەبێتە هۆی لەناوچوونی ملیۆنان زیندەوەری زیندوو لەناو خاکدا.
بەگوێرەی یاساکە، سەرپێچیکاران غەرامە و زیندانی دەکرێن و دەخرێنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری.