131
زووم..
جەودەت یڵماز یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣دا کۆی گشتیی یەدەگی نێودەوڵەتییمان ٩٨ ملیار دۆلار بووە، بەڵام تا ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ بۆ ١٥٠ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی حوڕییەت، جەودەت یڵماز یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ شەش وەزیری حکومەتی ئاک پارتی کۆبوەتەوە و بە مەبەستی داڕشتنەوەی پلانێکی سێ ساڵیی بۆ باشکردنی ئابووری وڵاتەکە.
ئامانج لەو کۆبونەوەیە بۆ باشکردنی ئابووری تورکیا و دابەزینی رێژەی هەڵاوسانە لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا.
بەگوێرەی بڕیارەکانی کۆبونەوەکە حکومەت ئامانجی ئەوەیە تا ساڵی ٢٠٢٥ رێژەی هەڵاوسان بگەیەنێتە ١٧ و داهاتی تاک لەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٥ دا بگەیەنێتە ١٧ هەزار و ٢٨ دۆلار.