زووم..
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە گوژمەیەک پارە وەک شایستەی دارایی جوتیاران لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دەنێردرێت.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە لێدوانێکدا بۆ زووم گوتیشی، رۆژی یەک شەممە بڕێک پارەی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رەوانە دەکرێت و بەسەر جوتیاراندا دابەشی دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا پارەی جوتیارانی هەرێم رەوانە بکات، کە بڕەکەی نزیکەی ٥٠٠ ملیار دینارە.
پێشتریش ئەو جوتیارانەى هەرێمى کوردستان، کە تائێستا شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتبوو، چوونە بەغداد و لەبەردەم وەزارەتى بارزگانى گردبوونەوە و داواى خەرجکردنى شایستە داراییەکانیان کرد.