زووم..
بەرنامەى ئەمجارەی (بەکاتی عەقڵ)؛ تایبەتە بە رەوشی خوێندن و پەروەردە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی کە رووبەڕووی ئەو کەرتە گرنگەی کۆمەڵگە بووەتەوە، لەگەڵ ئاماژەدان بە هەموو ئەو لایەنە ئەرێنیی و ڕۆشنانەی کە لەو بوارەدا هێشتا ترووسکایییەکیان ماوە.
گفتوگۆکە لە ژێرخانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانەوە هەتا هەموو گرفتە پەیوەنددارەکان بە پرۆگرامی خوێندن و ئاستی زانستی مامۆستا و برەوسەندنی هەندێک رشتە و وشکهەڵاتنی هەندێک رشتەی دیکە، گرفتەکانی پەیوەست بە ژیریی دەستکرد و پووکانەوەی زانستە مرۆییەکان لەخۆ دەگرێت، بە ئامادەبوونی دوو مامۆستای زانکۆ، کە نەخشێکی تایبەتییان هەبووە لەسەر نوێکردنەوەی مێتۆد و دونیابینیی و رەوتی خوێندن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا.