61
زووم…
گواستنەوەى حزبەکانى رۆژهەڵات لە زڕگوێزەوە بۆ کەمپى سورداش دەستیپێکرد و یەکەم کاروانی ئەندامانی کۆمەڵەکانی گەیشتنە کەمپەکە.
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ژمارەیەک بارهەڵگر چوونە بەردەم بارەگاکانی هەرسێ حزبى کۆمەڵە لە زڕگوێز و دەستیان کرد بە گواستنەوەی ئەندامان و کەرەستە و پێداویستییەکانیان بۆ کەمپی سورداش کرد.
زوومی سلێمانی دەڵێت، ئەو بارهەڵگرانەی لە زڕگوێزەوە بەڕێکەوتبوون گەیشتوونەتە کەمپی سورداش.
گواستنەوەی ئەندامانی حزبەکانی رۆژهەڵات بۆ کەمپەکان بەشێکە لەو رێککەوتنە ئەمنییەی ساڵی رابردوو لەنێوان حکومەتی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران واژۆکرا و لە سەرەتاشدا بەچەکداماڵینی هێزەکانی ئەو لایەنە ئۆپۆزسیۆنانەی ئێران لەناوچە سنورییەکانی هەرێم دەستیپێکرد.