زووم…
درۆنى تورکیا ئۆتۆمبێلێکى لە گوندی هەرمێلە لە سنورى ناحیەی زەلانى سەربە قەزاى چوارتا کردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
عوسمان ئەنوەر، قایمقامی قەزاى چوارتا بە زوومى راگەیاند، بۆردومانەکە بە فڕۆکەی تورکیا بووە و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاب بە ژمارەی سلێمانی بە ئامانجگیراوە، بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
قایمقامی چوارتا گوتیشى، یەکێک لەو کەسانەى گیانى لەدەستداوە خەڵکی گوندی چەمەکەیە لە سنوورى شارباژێر، ئەوەى دیکە منداڵێکى نەخۆش بووە و کانۆلای لەدەست بووە، بەڵام کەسى سێیەم بەهۆى زۆری رێژەی سووتاوییەکەیەوە تائێستا نەناسراوەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی خەڵکی گوندی چەمەکەیە ناوی بورهانە و تەمەنی 48 ساڵە.
ئەم رووداوە لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە لەسەر رێگاى دوکان-خەلەکان درۆنى تورکیا ئۆتۆمبێلێکى کردە ئامانج و بەهۆیەوە باوکێک و دوو کوڕى گیانیان لەدەستدا.
دیمەنی کەمێک دوای بۆردومانەکەی ناحیەی زەلان: