زووم..
بەڕێوەبەری چاکسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ 32 خوێندکاری پۆلی 12ـی ئامادەیی لە زیندانەکانی چاکسازیی هەرێمی کوردستاندا هەبوون و لەو ژمارەیەش 15 خوێندکاریان دەرچوون.
ئیحسان عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێـمی کوردستان بە زوومی راگەیاند، لە چاکسازی گەورانی هەولێر 16 خوێندکاری هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی هەبوون و 10خوێندکار لە بەشی وێژەیی دەرچوون.
گوتیشی، 14خوێندکاری بەشی وێژەیی لە چاکسازی گەورانی سلێمانی هەبوون و تەنها چوار خوێندکار دەرچوون.
بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو لە چاکسازی گەورانی دهۆک دوو خوێندکاری بەشی وێژەیی هەبوون و یەکێکیان دەرچووە.
ئیحسان عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ خوێندکارێکی پۆلی 12ـی ئامادەییان لە چاکسازییەکانی ژنان و منداڵان نەبووە.