25
زووم..
لە خەلەکان ئۆتۆمبێلێک بۆردوومان کرا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا، قایمقامی دوکانیش دەڵێت، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلەکە کراوەتە ئامانج.
سیروان لالە سەرحەد قایمقامی دوکان بە زوومی راگەیاند، لە نزیک خەلەکان سەر بە قەزای دووکان ئۆتۆمبێلێک بۆردوومان کراوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلەکە کراوەتە ئامانج و تەرمی دوان لەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی سوتانەوە ناناسرێنەوە.
قایمقامی دوکان گوتیشی، ئۆتۆمبێلەکە تەنها سێ کەسی تێدا بووە و هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە.