31
زووم..
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسی دەکات.
بە گوێرەی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ، پەرلەمان گفتوگۆ و خوێندنەوە بۆ شەش پرۆژە یاسا دەکات.
لە تەوەری یەکەمدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی ئەو خانوبەرانە دەدات، کە بە بڕیاری مەجلیسی قیادەی سەورە دەستی بەسەردا گیراوە.
هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسی دەکات، لەگەڵ گفتوگۆ لەسەر ئەو راپۆرتانەی لەلایەن لیژنەکانی یاسایی و ژنان و خێزانەوە بۆ هەمواری یاساکە ئامادەکراوە.
جگە لەو دوو بابەتە، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بەکرێدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەدات و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی رفاندنی زۆرەملێ دەکات.