21
زووم..
بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی سەباح، هەرچەندە حکومەتی عێراق لە رێی وەزارەتەکانی دارایی و بانکی ناوەندییەوە چەند رێوشوێنێکی بۆ پاکتاوکردنی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا وەزارەتەکان لە رێی هەژماری ئەلیکترۆنییەوە گرتوەتەبەر، بەڵام بڕی قەرزی کارەبای وەزارەتەکان گەیشتوەتە چوار ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار.
محەمەد نوری ئەندامی لیژنەی دارایی دەڵێت، لەسەر پرسی کۆکردنەوەی پارەی کارەبا، کە لای وەزارەتەکانە، میوانداری وەزیری کارەبایان کردووە و پرسیاریان لێکردووە، بەتایبەتی لەبارەی ئەوەی لە بودجەی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤دا پلانی بۆ دانراوە، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە دواکەوتن لە گەڕاندنەوە و کۆکردنەوەی پارەکاندا هەیە، چونکە هێشتا قەرزێکی زۆر لەسەر فەرمانگە و وەزارەتەکانی حکومەت ماوە.