زووم..
پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیکان گەشتێکی چەند رۆژەی بۆ چوار وڵاتی ئاسیا دەستپێکرد و دەچێتە گەورەترین وڵاتی زۆرینە موسڵمان.
پاپا لە دەستپێکی گەشتەکەی و لە نێو فڕۆکە تایبەتەکەی قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد گوتی، ئەمە دوورترین گەشتێکە لە ژیانیدا ئەنجامی بدات.
پاپای تەمەن ٨٧ ساڵ، سەردانی چوار وڵاتی ئاسیایی دەکات، یەکەمین هەواری گەشتەکەی وڵاتی ئەندەنوسیا، کە گەورەترین وڵاتی زۆرینە موسڵمانە لە جیهاندا.
پاشان دەچێتە پاپوانیوگینیا، تیمۆری رۆژهەڵات و سەنگافورە و بڕیارە، ١٢ رۆژی پێبچێت و رێگای ٣٢ هەزار کیلۆمەتر ببڕێت.
پاپا لە شەوی دووشەممەوە رۆمای بەجێهێشتووە و بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە جاکارتای ئەندەنوسیا دابەزی.
دەیەوێت ئاستی تەندروستیی و توانای خۆی تاقیبکاتەوە، بۆ ئەوەی بزانێت بەو تەمەنەوە تاچەند بەرگەی گەشتی دوور دەگرێت، بەڵام بە گوتەی خۆی کاتێک قەرەباڵەغی لە دەوری خۆی دەبینێت ورەی بەرزدەبێتەوە.