زووم..
حکومەتی بەریتانیا ناردنی سی جۆر چەکی بە ئیسرائیل راگرتووە و دەڵێت، سوپاکەیان یاسا نێودەوڵەتییەکانی لە غەزە پێشێلکردووە.
ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای لە زاری دەیڤد لامی، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاوە بڵاویکردووەتەوە، حکومەت فەرمانی کارگێڕی بۆ راگرتنی فرۆشتنی سی جۆر چەک و کەرەستە بۆ ئیسرائیل دەرکردووە، دەڵێن، لەو باوەڕەدان ئەو چەکانە لە توندوتیژییەکانی سوپادا لە دژی خەڵک بەکارهێنرابن.
لایەنگرانی پرسی فەڵەستین لە بەریتانیا، پێشوازی لەم بڕیارە دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێن، هێشتا بەریتانیا پارچەکانی فڕۆکەی جۆری ئێف-٣٥ دەدات بە ئیسرائیل،سوپای ئەو وڵاتەش ئەو فڕۆکانە بۆ بۆردومانکردنی خەڵکی مەدەنی بەکاردەهێنێت.
لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی بەریتانیدا، دەیڤد لامی گوتوویەتی، ئەو چەک و کەرەستانەی بەم فەرمانە نوێیە راگیراون، پارچەی چەند جۆرێک فڕۆکەی جەنگی، هێلیکۆپتەر و درۆنن، لەگەڵ ٢٣٠ جۆر کەرەستەی دیکە، کە دەکرێت بۆ مەبەستی کاروباری مەدەنییش بەکاربهێنرێن.