21
زووم..
بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجەی خەڵک دهۆک بوو و سێ رۆژ لەمەوبەر لە ئەستەنبوڵ کوژرا، حەوت کەس دەستگیر کراون.
زوومی دهۆک لە زاری خانەوادەی حەکیم لوقمانەوە گواستوویەتییەوە، کوڕەکەیان لەلایەن گرووپێکی ١٢ کەسییەوە کوژراوە، لەوانە حەوتیان دەستگیر کراون و سەرجەمیان خەڵکی شاری باتمانن.
بەگوێرەی قسەی خانەوادەی گەنجە کوژراوەکەوە، تائێستا نازاندرێت ئەو کەسانە کوردن یان تورکن.
شەوی ٣١ـی ئابی ٢٠٢٤ لە ئیستەنبوڵ هاووڵاتییەکی شاری دهۆک بە ناوی حەکیم لوقمان ١٥ چەقۆی لێدرا و گیانی لەدەستدا، دوێنێ تەرمەکەی گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان.