زووم..
دوێنێ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خانەنشینانی مووچەی مانگی حەوت بە هاوتاکراوی وەردەگرن، ئەمڕۆش قەرەباڵغییەکی زۆر لە نۆرەی وەرگرتنی ئەو مووچەیە لە شار و شارۆچکەکان دروستبووە.
زوومی هەولێر گواستییەوە، ژمارەیەکی زۆر خانەنشین لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدان و قەرەباڵغی دروستبووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی سلێمانییش، بەشێکی زۆری خانەنشینان روویان لە بانکەکان کردووە بۆ ئەوەی مووچەکانیان وەربگرن، ئەمەش قەرەباڵغی دروستکردووە، هەروەها مووچەی خانەنشیانی ئەیلول نەهاتووە، لەبەرئەوەی هاوتا نەکراوە.
هاوکات، بە گوێرەی زانیارییەکانی زوومی گەرمیان، ژمارەیەکی زۆر لە خانەنشینان روویان لە بانکەکان کردووە بۆ وەرگرتنی مووچە.
ژمارەیەک خانەنشین قسەیان بۆ زووم کردووە، دەڵێن، تەندروستییان باش نییە، هەیانە شەکرەیەتی، هەیانە فشاری خوێنی هەیە، تێشیدایە قاچ و پشتی ژان دەکات و وەک خۆیان دەڵێن، پەکیان کەوتووە.