28
زووم..
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمشەو لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزیرە کوردەکان لەبارەی پرسی مووچە کۆدەبنەوە.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بە زوومی گوت، کاتژمێر هەشتی ئەمشەو کۆدەبینەوە، سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکانیش بەشدار دەبن و گفتوگۆ لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
گوتیشی، لە دوای کۆبوونەوەکە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجام دەدەن و “هەواڵی خۆش”یان پێ دەبێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدادە بۆ پرسى مووچە و چارەسەرکردنى ئەو کێشانەى بەو هۆیەوە دروست بوون، بەڵام تائێستا کێشەکان چارەسەرنەکراون.