زووم..
لاهور شێخ جەنگی لەبارەی 31ـی ئاب راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، خیانەتێکی مێژووییە، هەرگیز لەبیر ناکرێت و دەبێت یادکردنەوەی تەنها بۆ دەرسوەرگرتن بێت نەک کولاندنەوەی برین و موزایەدەی پێش هەڵبژاردن.
لاهور شێخ جەنگی لە راگەیەنراوەکەیدا نووسیویەتى، بار و گوزەرانی گەلی کوردستان لەوپەڕی خراپیدایە، گەنجەکان لەوپەڕی بێهیواییدان، فەرمانبەران، هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی ناوخۆ، خانەنشینان و خاوەن پێداویستیی تایبەت ماوەی 60 رۆژە چاوەڕوانی مووچە زەوتکراوەکانیانن، کەچی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار بە دروستکردنی سیناریۆ دەیانەوێت ئەم کێشانەی بەدەستی خۆیان دروستیانکردووە، لەبیر خەڵکی ببەنەوە.
ئەو بڵاوکردنەوەی گوتاری رق و دووبەرەکی رەتدەکاتەوە و بە کارێکی قێزەون ناوی دەبات، دەشڵێت، ئەو ئاکارانە دوورن لە هەموو بەهایەکی کوردەواری و بەشێک نین لە زمانێکی سیاسیی راقی و باڵا، کە خەمی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستانی هەڵگرتبێت.