زووم..
سادق عوسمان، گوتەبێژی یەکێتی خانەنشینان بە زوومی راگەیاند، مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان بە هاوتاكراوی دابەشدەكرێت، سەرچاوەیەکیش لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینانی سلێمانیش دەڵێت، لە بابەتەکە ئاگدارکراونەتەوە و ئەگەر هەیە رۆژی دووشەممە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، وەزارەتی دارایی تەنها ئاگاداریکردوونەتەوە و بە نوسراوی فەرمی بڕیارەکەیان بۆ نەهاتووە. سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد: ئەگەری زۆری هەیە رۆژی دووشەممە مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان دابەشبکرێت.
رۆژی 22ـی تشرینی دووەمی 2022، دادگای فیدڕاڵی حکومەتی هەرێمی پابەند کرد بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراقی ژمارە 9ـی ساڵی 2014 و هەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە 27ـی ساڵی 2006ـی هەرێمی کوردستان.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 275 هەزار خانەنشین هەیە و لە ئەگەری جێبەجێکردنی بڕیارەکە کەمترین مووچەی خانەنشینی دەبێتە 500 هەزار دینار. لەئێستادا کەمترین مووچەی خانەنشینی 220 هەزار دینارە.