زووم…
شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر پرسی مووچە رێککەوتن و بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە لیستێکی جێگیری مووچە رەوانەی بەغداد بکرێت.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی زووم دەستی کەوتووە شاندی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق رێککەوتوون تا مانگی 12ـی ئەمساڵ ئەو تێبینیانە چارەسەربکرێن کە وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەیبووە.
زووم ئەوەشی زانیووە ئەو تێبینیانەی وەزارەتی دارایی عێراق هەیەتی تا مانگی 12 نابنە کێشە لەبەردەم دابەشکردنی مووچەدا.
هەروەها ئەم چەند مانگەی کۆتایی ئەمساڵ لەبەردەم هەردوو حکومەتدا دەبێت بۆ چارەسەرکردنی تێبنیییەکان و دوای ئەو وادەیە لیستێکی جێگیری مووچە رەوانەی بەغداد دەکرێت و چیتر مووچە دواناکەوێت.
54 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و یەک رۆژ لە مانگی ئاب ماوە و تا ئێستا مووچەخۆرانی کوردستان مووچەی مانگی تەموزیان وەرنەگرتووە.