41
زووم..
نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی دەڵێت، سبەینێ دژی بازگەکانی عێراق لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار دەکەن.
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە راگەیەنراوێکدا دەشڵێت، سبەی دەچنە بەغداد و لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لە بازگەکانی سنووری حکومەتی عێراق تۆمار دەکەن.
دەشڵێت، بازگەکان رێگری دەکەن لە هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان و داخستنی بازگەکان بە ڕووی بەرهەمە ناوخۆیەکانیاندا، کە هاوشێوەی شاری سلێمانی، هەولێر و دهۆکیش هەمان کێشەو گرفتیان هەیە.