زووم..
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ساڵیادی ٣١ی ئابدا رایگەیاند، خیانەتی ٣١ی ئاب کارەساتێکی هەرە گەورەی ژیانی سیاسیی گەلەکەمان بوو کە تا ئێستاش ئاسەوارەکانی ماون.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، ٢٨ ساڵی تەواو بەسەر خیانەتی ٣١ی ئاب، کارەساتی هەرە گەورەی ژیانی سیاسیی گەلەکەمان تێپەڕ دەبێت، کە پەلاماردانی سوپای فاشستی بەعس بوو بۆ سەر هەولێری پایتەختی کوردستان.
دەشڵێت، لەسەر بانگێشتی رەسمی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەپێناو سەپاندنی باڵانسێکی ناڕەوا ٣١ـی ئاب روویدا.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەشڵێت، پشتبەستوو بە بەڵانسی ناڕەوای هێز و هەژموونی بە دەستهاتوو لە کەینوبەینەکانی دوای ٣١ـی ئاب پارتی گەرەکێتی مێزی خیانەت و ناپاکی بەسەر خەڵکی تردا قڵپ بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بە داخەوە سیاسەتە چەوتە دووبارەبوەوەکانی لێرە و لەوێی پارتی هەمیشە قەتماغەی برینی هاوینی خیانەت هەڵدەداتەوە و زامی پایتەختی داگیرکراوی رۆژە شوومەکەی ٣١ـی ئابیش هەروا دەکوڵێنێتەوە.