زووم..
رۆژنامەی عەرەب بڵاویکردەوە، تورکیا دەستیداوەتە گێچەڵپێکردنی سەربازیی لە کەرکوک ئەوەش دوای ئەوەی لە کۆنتڕۆڵکردنی حکومەتی خۆجێیی شکستیهێنا.
رۆژنامەکە دەڵێت، لێکتێگەیشتنەکانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە، بە زوویی لەسەر زەمینی راستی رەنگی دایەوە، ئەوەش بە فراوانکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە قوڵایی خاکی عێراق.
دەشڵێت، بەتایبەت ئەو ناوچانەی جێگەی هەڵپەی تورکیان و ناوچەی ستراتیژیی و دەوڵەمەندن بە سامانە سروشتییەکان، لە نمونەی پارێزگای کەرکوک، کە بووەتە خاڵی خۆهەڵقورتاندنی تورکیا لە کاروبارە سیاسیی و ئیدارییەکانی.
رۆژنامەی عەرەب ئەوەشی نووسیوە، رۆژی پێنجشەممە راگەیەندنەکان هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیایان بەسەر ئاسمانی پارێزگای کەرکوکدا بڵاوکردەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی فراوانکردنی ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان.