زووم..
ئاژانسی جیهانیی ووزەی ئەتۆم رایگەیاند، لە رووی تیۆرییەوە ئێران دوو کیلۆگرام لە دروستکردنی چوار بۆمبی ئەتۆمەوە دوورە و ئەو بڕە لە یۆرانیۆمی پوخت دەیکاتە خاوەنی بۆمبە ئەتۆمییەکان.
بەگوێرەی رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، دوو راپۆرتی نهێنی، کە ئاژانسی جیهانیی وزەی ئەتۆم بۆ وڵاتانی ئەندامی ناردووە، روونیدەکاتەوە ئێران لەماوەی سێ مانگی رابردوودا ئاستی سووتەمەنی ئەتۆمی بەرزکردووەتەوە و رێژەی دەستخستنی یۆرانیۆمی پوخت و پیتێنراوی گەیاندووەتە ٦٠%..
راپۆرتەکە دەشڵێت، ئێران ٢٢ کیلۆگرامی زیادەی بەدەستهێناوە و گەیاندوویەتییە ١٠٤ کیلۆگرام.
بەگوێرەی پێوەرەکانی ئاژانسی جیهانیی وزەی ئەتۆم، ئەو رێژە پوختەی ئێران لە یۆرانیۆم دەستی خستووە، لەڕووی تیۆرییەوە دوو کیلۆگرامی ماوە بۆ ئەوەی بگات بە دروستکردنی چوار بۆمبی ئەتۆم.