زووم..
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە و گوتی، دابەزینی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت. کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، پلەکانی گەرما لە هەرێم جێگیرە.
دەستەی کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سبەی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆزێکی کەم دەبێت، پلەکانی گەرما لە دابەزین بەردەوام دەبن.
گوتیشی، پلەی گەرما لە بەغداد، دیالە، دیوانیە، بابل، کەربەلا، سەڵاحەدین و نەینەوا ٤٢ پلەی سیلیزی دەبێت، لە نەجەف و موسەنا و واست ٤٣ پلەی سیلیزی دەبێت، لە زیقاڕ ٤٤ پلە، لە میسان ٤٦ پلە و لە بەسڕە ٤٥ پلەی سیلیزی دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی دوێنێ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٤ پلەی سیلیزییە، نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە ٢٨ پلەی سیلیزییە.