زووم..
ئەم ئەڵقەیەی بەرنامەی (بەکاتی عەقڵ)؛ تەرخانە بۆ زمانە هەڕەشەلەسەرەکان. باسی ئەوە دەکرێت هەڕەشەکانی سەر زمان چیین؟ چەند جۆرن؟
بە پێی ڕاپۆرت و توێژینەوەکانی رێکخراوی یونسکۆ، تا کۆتایی ئەم سەدەیەی تێیداین (٢١٠٠) نزیکەی سێ هەزار زمان دەمرن یان لەناو دەچن، لەکاتێکدا بە درێژایی سەدەی بیست (١٩٠٠-٢٠٠٠) تەنیا سێ سەد زمان لەناوچوون یان مردوون.
زمانی کوردیی لە کوێی ئەو زمانانەدایە، کە لە کۆتایی سەدەکەدا دەپووکێنەوە یان دەمرن؟ ئەگەر زمانگەلی وەک عەرەبیی و فەرەنسیی و ئەڵمانی لەو هەڕەشانە بترسن و سڵ بکەنەوە و خۆیانی بۆ ئامادە بکەن، دەبێت بۆ نەتەوەیەکی بێدەوڵەت و بێپشتوپەنای وەکو کورد چۆن بێت و چیی بکات؟ سەرباری هەموو ئەمانە هێشتا کەسانێک هەن پێیانوایە بۆ تاوتوێکردنی ئەم پرسە زۆر زووە، هەر بە راست زۆر زووە یان زۆر دوا کەوتووین؟ لە بەرنامەکەدا هەوڵ دراوە وەڵامی ئەو پرسیارە بدرێتەوە.