زووم..
رۆژنامەی تورکیا بڵاویکردەوە، خستنەخوارەوەى درۆنێکی تورکی لە ئاسمانی کەرکوک هاوکات بوو لەگەڵ بەڕێوەچونی چوارەمین کۆبونەوەى لوتکەى نێوان تورکیا و عێراق بۆ گفتو گۆکردن لەسەر پڕۆژەى هێڵی گەشەپێدان. دەشڵێت، خستنەخوارەوەى درۆنە تورکییەکە لە دژى پڕۆژەى گەشەپێدانە.
هەر بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى تورکیا، درۆنەکە لە فڕۆکەخانەى کەرکوکەوە بە سێ موشەکی فەڕەنسی کراوەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش کردوە، درۆنەکە پێش ئەوەی بکەوێتە خوارەوە بە ئاسمانی رێگەى سلێمانیدا کەشفی بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان دەکرد.
دەشڵێت، چاودێران باس لەوە دەکەن ئێران لە پشت ئەو هێرشەوە هەبێت، بەو هۆیەی ئێران لە دژى پێشکەوتنى پەیوەندییەکانى عێراق و تورکیا و پڕۆژەى هێڵی گەشەپێدانە.
لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کێشەیەکی جدی لە ئاڵوڕگۆری زانیاری نێوان عێراق و تورکیا هەیە لەکاتێکدا رێککەوتنى سەربازیی و ئەمنی لەنێوان هەردوولا هەیە و تورکیا و عێراق کۆمیسیۆنێکی سەربازی هاوبەشیان دامەزراندووە.