51
1
لە هەموو دونیادا کابینەکانی حکومەت بە سەرۆکەکانیانەوە دەناسرێنەوە، جا سەرکەوتوو بن یان شکستخواردوو، شکستە گەورەکەی کابینەی نۆ بە پلەی یەکەم مەسرور بازرانیی لێی بەرپرسە!
2
باوەڕکردن بە شەری میدیایی پێش هەڵبژاردن لە نێوان پارتی و یەکێتی، لە نوکتەی توێکڵە مۆزەکە ئەچێ کە هەموو جار لەسەری بخلیسکێی!
3
کێشەی مووچە بەردەوام دەبێت! ئەگەر دەپرسی هەتا تاکەی؟! دەڵێم؛ تا ئەوکاتەی فشەچییە قەومییەکان لە دەسەڵاتدا بن! ئەگەر باوەڕیش ناکەی بڕۆ لە باب و باپیرت بپرسە بزانە لە حەفتاکانەوە تا ئێستا چۆن کوردایەتیەکەیان لەبارێکیدا مووچە دزین بووە!
4
بە هەموو رەخنە و لێکچونێکیانەوە، جیاوازیەکی گەورە هەیە لەنێوان ئەو کاتانەی کە سەرۆکایەتی حکومەت لای یەکێتی بووە بەراورد بە پارتی! پارتی سەرۆکایەتی حکومەتیی بۆ بنەماڵەی بارزانی کردۆتە (پاوان) و وەک (پوش) سەیری دەکەن نەک وەک ئەرک و بەرپرسیارێتی!
جیاوازی ماوەی سەرۆکایەتی بەرهەم صالح ( بەهەموو رەخنە و سەرنجێکەوە کە هەمانبوە) لەگەڵ ماوەی سەرۆکایەتی نێچیرڤان و مەسرور وەک وەک جیاوازی نێوان ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی و چینی وایە!
5
ئەوەی کە پارتی دەڵێت: مەسرور بارزانی سەرۆکی کابینەی داهاتوی حکومەتی هەرێم دەبێت، پەیامێکە ؛ پێش یەکێتی بۆ نێچیرڤان بارزانییە.
نۆ ی جوان گرت نۆبەتی دە یە!!
6
بەڕیوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێ : (نایشارمەوە پشتیوانی کەرتی تایبەت دەکەین و لە دونیادا وڵاتێک نییە کەرتی تایبەت نەهاتبێتە بواری تەندروستییەوە!)
لە دونیادا کەرتی تایبەت بە فەلسەفەی کێبەرکێ بۆ خزمەت و داشکاندنی نرخ و خزمەتگوزاری باشتر سێکتەرە گرنگەکان وەردەگرن نەک بە فەلسەفەی قۆرغکاری!
پاشان لە هەرێمدا کوا کەرتی تایبەتمان هەیە؟ پەراوێزێکی زۆر کەم نەبێت ، زۆرینەی ئەوانەی بە خۆیان دەڵێن کەرتی تایبەت گیرفانی دووەمی کەرتی گشتی و حزب و بنەماڵەکانن!
7
بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین، فەزای گشتی هەرێم پڕ بووە لە «فشەی سیاسیی» کە لەسەدا یەکیشیان نابنە «فاکتی سیاسیی»!
8
«هەولێر وەردەگرینەوە!»
ئەوەی بە «دەبابە»ی بەعس داگیرکرا، بە «ماچ» وەرناگیرێتەوە!
هۆشیار عەبدوڵا