28
زووم..
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە زوومی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا بەغداد بڕی 270 ملیار دیناری بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان نارد و پارەکە خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەت.
هاوکات سەرچاوەیەکیش لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە زوومی گوت، بڕیاری دابەشکردن و راگەیاندنی لیستی مووچە پەیوەستە بە دوایین بڕیاری حکومەتی عێراق لەسەر مووچە.
سەرچاوەکە لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان و تەیف سامییەوە قسەی کرد، کۆبوونەوەکەی بە زۆر باش وەسف کرد و گوتی، چاوەڕێی دوایین بڕیاری بەغدادن، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لەوەی دەتوانن هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش بکەن یاخود نا.