زووم
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی کەرکوک بە مووشەک خرایە خوارەوە، فەرماندەیەکی هێزی ئاسمانیی عێراق بە زوومی راگەیاند، درۆنەکە تورکی بووە و لە بنکەی سەربازیی کەی وەنەوە بە چوار مووشەک خراوەتە خوارەوە.
عەمید روکن، عەبدولسەلام حەموودی، جێگری فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق لەناوچەی باکوور، بە زوومی کەرکوکی راگەیاند، لە بنکەی سەربازیی کەی وەنەوە چوار مووشەک ئاڕاستەی درۆنەکە کراوە و خراوەتە خوارەوە.
دەشڵێت، درۆنە تێکشکێندراوەکە تورکی بووە، لە ئاسمانی قەرەهەنجیرەوە هاتووەتە نێو ئاسمانی کەرکوک.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی کەرکوک، بەشێکی پارچە تێکشکاوەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە گەڕەکی تسعین و لە بەردەم ماڵێکدا کەوتووەتە خوارەوە.
دەشڵێت، هێزی زۆری ئەمنیی کەرکوک لە شوێنی رووداوەکەن، رێگە بە رووماڵی میدیاکان نادەن.