49
زووم..
ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵبژاردنێکی دیکەی ئەزموونی لە هەرێمی کوردستاندا ئەنجام دەدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی کێشە لە ئامێرەکانی دەنگدان، ئەمڕۆ سێیەمین هەڵبژاردنی ئەزموونی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
لە هەڵبژاردنی یەکەمدا چەند گرفتێک هەبوون و بۆ هەڵبژاردنی دووەم چارەسەرکران، هەڵبژاردنی سێیەمیش بۆ دڵنیابوونەوەی زیاترە.
بڕیارە رۆژی 20ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆن 34 پارتی سیاسی، شەش هاوپەیمانی و زیاتر لە 100 کاندیدی سەربەخۆ و پێکهاتەکان کێبڕکێی 100 کورسی دەکەن.