61
زووم..
تەقە لە ئۆتۆمبێلی سەرۆکی شارەوانی شێخان کرا و لە هەوڵی تیرۆر رزگاری بوو.
خالید نەرمۆ، سەرۆکی شارەوانی شێخان بە زوومی دهۆکی راگەیاند، ئەوانەی تەقەیان لێکردووە دەیانناسێت و دەیاندات بە دادگا.
گوتیشی، ئەو کێشەی لەگەڵ کەسدا نییە، بەڵام ئەو کەسانەی تەقەیان لێکردووە ویستوویانە هەندێک کاری نایاساییان بۆ ئەنجامبدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی خالید نەرمۆ، ئەو کەسانە چەندین گولەیان ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکەی کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی پێنەگەیشتووە و دەربازی بووە.