زووم..
قايمقامي سلێمانی مۆڵەتی دوو مانگی دیکە واتا تا دوای هەڵبژاردن دەداتە چێوارەکانی مەیدانی ئاڵانی سلێمانی بۆ چۆڵکردنی مەیدانەکە.
زوومی سلێمانی دەڵێت، دوای کۆبوونەوەی ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی لەگەڵ بەشێک لە چێوارەکانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی بۆ چۆڵکردنی مەیدانە، ماوەی دوو مانگی دیکە مۆڵەتی پێداون تا بیگوازنەوە بۆ مەیدانە نوێیەکە کە نزیکە لە ناحیەی عەربەت.
بەڵام چێوارەکان ئامادە نین مەیدانەکە چۆڵ بکەن و دەڵێن، بارگرانیەکی زۆر دەکەوێتە سەر شانیان.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، زەوی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دراوەتە کۆمپانیایەک کە دەیکات بە پرۆژەی نیشتەجێبون و لە پێشتریشدا لەنێوان چێوارەکان و ئەو هێزە ئەمنیانەی بۆ چۆڵکردنی مەیدانە چوونە ئەوێ گرژی و ئاڵۆزی روویدا و چەند چێوارێکیش دەستگیرکران.