38
زووم..
کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە پێنجشەممەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما لە عێراق دادەبەزێت و پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستانیش زیاتر دادەبەزێت.
دەستەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە پێنجشەممەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و لەنێوان 35 بۆ 41 پلەی سیلیزی دەبێت.
پێشبینی ئەوەش دەکات، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق لەنێوان 40 بۆ 43 پلە دەبێت و لە باشوری عێراقیش لەنێوان 44 بۆ 46 پلە دەبێت.