55
زووم..
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات هاوکار بن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئارام و شەفاف.
ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنیی تایبەت بە هەڵبژاردنی کرد، دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان شەفاف بێت و کاردەکەن بۆ رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن. گوتیشی، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان هاوکاربن بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت.