51
زووم.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە زوومی رایگەیاند، 550 ملیار دیناریان بۆ مووچەی موچەخۆرانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان رەوانەکردووە.
هاوکات سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە زوومی گوت، ئەو پارەیەی بەغداد بۆ مووچەی مانگی حەوت دەینرێت بەراورد بە مانگی پێشوو کەمترە، زۆر زیاترە لەو 53 ملیار دینارەیە کە باس دەکرێت.
پێشتریش سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی حەوت بە زوومی گوت، تاوەکو ئێستا بەغداد هیچ بڕە پارەیەکی بۆ مووچە نەخستووەتەسەر هەژمارە بانکییەکەیان.
لەلایەکی دیکەوە، ئەحمەد خالید، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان بە زوومی گوت، تاوەکو ئێستا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەگەیشتووە.