41
زووم
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى عێراق رایگەیاند، 550 ملیار دینار بۆ مووچەى مووچەخۆرانى مەدەنى هەرێمى کوردستان رەوانەکرا.
سەرچاوەیەکیش لە ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێمى کوردستان بە زوومى گوت، ئەو پارەیەی بەغداد بۆ مووچەی مانگی حەوت دەینرێت بەراورد بە مانگی پێشوو کەمترە، زۆر زیاتر لەو 53 ملیار دینارەیە کە باس دەکرێت.
پێشتریش سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی مووچەی مانگی حەوت بە زوومی گوت، تا ئێستا بەغداد هیچ بڕە پارەیەکی بۆ مووچە نەخستووەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
هاوکات ئەحمەد خالید، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان بە زوومی گوت، تائێستا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەگەیشتووە.