زووم..
محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاریدا مووچەى مانگى حەوت و هەشتى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان خەرج بکات، زوومى بەغدادیش زانیاریى نوێی لەبارەى ناردنى مووچە ئاشکراکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاریدا مووچەى مانگى حەوت و هەشتى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان خەرج بکات، زوومى بەغدادیش دەڵێت: ئەم هەفتەیە مووچەى مانگى حەوت و هەشتى هێزە ئەمنییەکان و مووچەى مانگى حەوتى وەزارەتە مەدەنییەکان خەرج دەکرێت.
ئاکام فەهمى زوومى بەغداد گوتیشى: بڕیارە هەفتەى داهاتووش، لیستى مووچەى مانگى هەشتى وەزارەتە مەدەنییەکانى هەرێم رەوانە بکرێت، سودانیش رەزامەندى داوە لەسەر خەرجکردنى ئەو مووچەیەش.
ئاکام فەهمى زوومى بەغداد ئەوەشى روونکردەوە، کە ئەم خەرجکردنە بە مەرجە و دەبێت لەماوەى دیاریکراودا، کە بەغداد و هەولێر لەسەرى رێککەوتوون کێشەکانى لیستى مووچە چارەسەربکرێت.
پێشتریش نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق لە لێدوانێکدا بە زوومی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم رەوانە بکرێت.
هاوکات شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سودانی بڕیاریداوە بە خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان.
ئەوەش لە کاتێکدا ماوەی ٤٩ رۆژە فەرمانبەران و خانەنشیانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە.