زووم..
مەحمود مەشهەدانی، کاندیدی پارتی تەقەدوم بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رەزامەندی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی بەدەستهێناوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.
مەحمود مەشهەدانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، خۆشحاڵم و شانازی دەکەم بە پەسەندکردنی کاندیدبوونم بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەلایەن زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانەوە.
گوتیشی، بەڵێن دەدەم ئەم متمانەیە دەپارێزم و لەگەڵیان دەبم بەگوێرەی بەرژەوەندییە گشتییەکان و لەبەرچاوگرتنی رەوتی یاسایی و دەستووری لە بەڕێوەبردنی پەرلەمان.
رۆژی 14ـی تشرینی دووەمی رابردوو دادگای باڵای فیدراڵی کۆتاییهاتنی ئەرکی محەمەد حەلبوسی وەک ئەندامێکی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان راگەیاند، لەو کاتەوە تا ئێستا پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان یەکلا نەبووەتەوە.