43
زووم..
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق راگەیاند، حەشدی شەعبی تەنها بە رێککەوتن دەتوانێت بێتە سنووری گەرمیان.
لە لێدوانێکیدا بۆ زووم، عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق گوتی، ئەگەر یەکێتی لێکۆڵینەوە نەکات کەواتە بەرپرسن لە هاتنی هێزەکەی حەشدی شەعبی و هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی کێڵگەی نەوتی چاڵاو خالید لە کوڵەجۆ.
گوتیشی، سنوورەکە لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندایە، بەگوێرەی رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغداد، حەشدی شەعبی تەنها بە رێککەوتن بۆی هەیە بێتە ئەو سنوورە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد ئاگاداری هاتنی حەشدی نیین و بەبێ رەزامەندی ئەوان بووە.