زووم…
یەکێتی داوای لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، کەمپی سورداش یان عەربەت لە پارێزگای سلێمانی هەڵبژێرێن، بۆ نیشتەجێبوون.
سەرچاوەیەک لەنێو یەکێک لە حزبەکانی رۆژهەڵات لەو بارەیەوە بەزوومی گوت: دوای سەردانەکەی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ سلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، لەلایەن یەکێتییەوە ئاگادارکراوینەتەوە ڕزگوێز چۆڵ بکەین و لە کەمپ نیشتەجێبین.
سەرچاوەکە گوتی، بۆ تاوتوێی بابەتەکە هەر سێ لایەنەکەی کۆمەڵە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە و بە نووسراوی فەرمی داوایان کردووە وادەی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتی دیاریبکرێت.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە رەتیکردەوە حزبەکانی رۆژهەڵات ئامادەبن لە کەمپی عەربەت نیشتەجێبن بەهۆی نەشیاوی شوێنی جوگرافییەوە، یەکێتیش پێشتر پێشنیازی بۆ کردوون لەو پرۆژەی نیشتەجێبونەی لە ناوچەی ١٢٠ی نزیک زڕگوێز دروستکراوە، نیشەجێ بکرێن.
بەگوتەی سەرچاوەکە، حزبەکانی رۆژهەڵات داوای ئەوەشیان کردووە، گەرەنتی وەربگرن بۆ مانەوەی چالاکی سیاسی لەداهاتوودا.