زووم…
بەرپرسانی تورکیا دەڵێن، لەگەڵ عێراق رێکنەکەوتوون کە هێزە سەربازییەکانیان ئەو وڵاتە جێبهێڵن، پێداگریش دەکەن لەسەر بەردەوامیی جەنگ وەک خۆیان ناویان ناوە دژ بە “تیرۆر.”
بەگوێرەى رۆژنامەى شەرقلەئەوسەتى سعودی، ناوەندی بەگژاچوونەوەی چەواشەکاریی میدیایی تورکیای سەر بە سەرۆکایەتیی ئەو ووڵاتە گوتویەتى: ئەو یاداشت و لێکتێگەیشتنەى لەلایەن یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا و سابت عەباسیی، وەزیری بەرگریی عێراقەوە واژۆ کراوە، هیچ نیازێکی وای تێدانییە تورکیا لەسەر خاکی عێراق هێزە سەربازییەکانى بکشێنێتەوە.
ناوەندەکە دەشڵێت، بەگوێرەى یاداشتەکە، “هەردوو ووڵات ناوەندێکی ئەمنیی هاوبەش لە بەغداد و ناوەندێکی راهێنانی هاوبەش لە بەعشیقە پێکدەهێنن و هەردوو ناوەندەکەش دەتوانن بەگژ ئەو هەڕەشە و مەترسییانەدا بچنەوە کە رێکخراوە چەکدارییەکان لەسەر سەروەریی هەردوو ووڵات دروستى دەکەن.”