40
زووم..
بەرنامەی ئەمجارەی «بە کاتی عەقڵ»؛ تایبەتە بەو ڕووداوانەی لە سەرەتای مانگی هەشت لە بەریتانیا ڕوویان دا، کە بە هۆی کوشتنی سێ منداڵەوە لەلایەن پەنابەرێکەوە کە گوایە مسوڵمانە، هێرش و پەلامارێکی فراوان بۆسەر ڕەوەندی مسوڵمان لە بەریتانیا دەستی پێ کرد.
لە بەرنامەکەدا تاووتوێی ئەوە دەکرێت بۆچی وێنەی مسوڵمان لە زەینی بەشێکی بەرفراوانی ئەورووپادا وەکو مرۆڤی توندوتیژ و پەلاماردەر وێنا دەکرێت؟ هەروەها بە تێروتەسەلی باسی پرسەکانی شوناس و هاوڵاتییبوون و ئیسلامۆفۆبیا و فرەکولتووریی دەکرێت لە شانشینی بەریتانیا.