54
زووم..
زوومى سلێمانى بڵاویکردەوە، لە سنوری سەیدسادق ئۆتۆمبێلێک بە درۆن کرایە ئامانج و کوژراو و بریندار هەیە.
زوومى سلێمانى دەشڵێت: بەیانى ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلەکە کراوەتە ئامانج و بەهۆى هێرشەکەوە چەند کەسێک بوونەتە قوربانى.
لەلایەکى ترەوە سەرچاوەیەکى ئاگادار بە زوومى گوت: بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، بەێ ئەوەى زانیارى زیاتر لەو بارەوە بخاتەڕوو.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ و ئەمڕۆش لە سنوورى سلێمانى لە شارباژێر چەند جارێک سنوورى گوندى گەڵاڵە کرایە ئامانج و بە گوێرەى زانیارییەکان، هێرشەکانیش بە درۆن ئەنجامدراون.