40
حوریەت
- لە بومەلەرزەکەی شاری دوزجەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 93 کەس بریندار بوون.
- شەوی رابردوو زۆرینەى دانیشتوانى دوزجە لە ترسی بومەلەرزە لە دەرەوە رۆژیان کردەوە.
- رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا، ئامادەیە لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا کۆببێتەوە.
سەباح
- سوپای تورکیا هێرشی کردووتە سەر 471 ئامانج لە رۆژئاڤا.
- سەرۆکوەزیرانى کۆبا سەردانی تورکیای کرد و سەردەمێکی نوێ بۆ هەردوو وڵات دەستپێدەکات.
- لە بومەلەرزەکەی دوزجەدا پێنج هەزار باڵەخانە و خانوو زیانیان بەرکەوتووە.
سوزجو
- بەشار ئەسەد، کە پێشتر “بکوژ” بوو لە چاوی ئەردۆغان، ئێستا بە برا ناوی دەهێنێت.
- سەرۆکی پارتی باش: مێزی ئاکەپە و مەهەپە مێزی قومارە.
- لە بومەلەرزەکەی دوزجەدا، باڵەخانەی دادگا زیانی بەرکەوت، بە رۆژ بوایە زۆر کەس گیانیان لەدەستدەدا.
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- لەماوەی 10 مانگی رابردوودا 190 ژن و 51 منداڵ لە تورکیا کوژراون.
- ساڵح موسلیم: هیچ کەسێک رۆژئاڤای کوردستان چۆڵ ناکات.
- ئیلهام ئەحمەد: تورکیا ژێرخانی رۆژئاڤای کوردستان دەکاتە ئامانج.