زووم..
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بە زوومى راگەیاند، چاودێرى دارایی عێراق وردبینى بۆ لیستى مووچەى خانەنشینان و فەرمانبەرانى مەدەنى هەرێم تەواوکردووە، بەڵام هێشتا بڕیارى ناردنى مووچەکانیان نەدراوە.
هاوکات سەرچاوەیەکى دیکە لە وەزارەتی دارایی هەرێمى کورستان بە زوومی راگەیاند، ئەو گۆڕانکارییەى کە بەغداد داوایکردبوو لە لیستى مووچەى مانگى حەوت ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکە تەواوبووە و لیستەکە رەوانەى بەغداد دەکرێتەوە.
سەرچاوەکە گوتیشى، بەگوێرەى گۆڕانکارییەکە لێبڕینى خانەنشینى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان هاوشێوەى فەرمانبەرانى عێراقى لێکراوە، لەسەدا 7ـەوە بەرزکراوەتەوە بۆ لەسەدا 10.
سەبارەت بە کاتى هاتن و دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت سەرچاوەکەی وەزارەتى دارایی گوتی، تائێستا هیچ بەرچاو روونییەک نییە و ئێمەش نازانین بەغداد کەى پارەى مووچە دەنێرێت.