47
زووم..
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی مووچە کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی زوومی هەولێر دوای پێنج هەفتە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و تەنها یەک تەوەر گفتوگۆی کۆبوونەوەکە دەبێت.
زوومی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەوەری کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە زیاتر لە 50 رۆژە مووچەخۆران یەک مووچەیان وەرگرتووە و هێشتا روون نیە کەی مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن.