زووم..
مونا قەهوەچی رایگەیاند، حکومەتی عێراق مووچەی کردووەتە ئامرازێک بۆ لاوازکردن و دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان و مانگانە بە بیانووی جۆراوجۆر مووچە دوادەخات.
مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەوەی حکومەتی بەغداد بەرامبەر بە مووچەخۆران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەیکات، دژی سەرجەم یاسا و دەقە دەستوریەکان و بڕیاری دادگای فیدراڵیە.
مونا قەهوەچی دەشڵێت، گرنگە فراکسیۆنە کوردستانیەکانی پەرلەمانی عێراق هەماهەنگ و یەکڕیزبن بۆ رێگریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکان.
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانی گوتیشی، لەم قۆناغەدا پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان ئەرکێکی نیشتیمانپەروەری هەموو تاکێکی کوردستانە.