170
شەرقولئەوسەت
- هەسەدە واشنتۆن بە فرۆشتنی کورد تۆمەتباردەکات..ئەردۆغان جەخت لە نزیکی هێرشی زەمینی بۆسەر باکوری سوریا دەکاتەوە.
- ئەمریکا و سعودیە داوای “هەڵوێستی یەکلاکەرەوە” دەکەن لە ئەنجومەنی ئاسایش، لە دۆسێی حوسیەکانی یەمەن.
- لوبنان نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری بۆ 10 هێندە بەرزکردەوە.
سەباح
- سودانی: بەرەو هاوبەشی راستەقینە لەگەڵ کوەیت هەنگاو دەنێین.
- دانوستانەکانەی نێوان سعودیە و ئێران بە پشتیوانی عێراق بەردەوامە، دانوستانەکان لە رێرەوی ئەمنیەوە چوونەتە رێرەوەی دیبلۆماسی.
- گەنجانی عێراق بێکارن و کرێکارە بیانیەکان وڵات داگیر دەکەن، ژمارەیان نیو ملیۆن کەسە و 100 هەزار کەسیان بە نایاسایی هاتوونەتە عێراق.
زەمان
- دوای داواکردنی لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراق، سەرۆکی پێشووی دەزگای دژە تیرۆر دەڵێت “من لە بەغدادم و ئامادەم بچمە بەردەم دادگا”.
- بارانی بەخور عێراق دەگرێتەوە و مەترسی لافاو دووبارە لەسەر هەولێر هەیە، هاوڵاتیان داوای رێکاری پێشوەختە دەکەن بۆ روبەڕوبوونەوەی نقومبوونی شەقامەکان.
- ئەفسەرێكی سوپای پاسداران لەنزیک دیمەشق کوژرا، تاران ئیسرائیل تاوانبار دەکات.
عەرەب
- لە عێراق هەوڵ هەیە بۆ زیندووکردنەوەی پلانەکانی سەدام حسێن، بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، ئایا عێراق دەتوانێت رکابەری هەژموونی سعودیە بکات لە بازاری نەوت؟
- هیچ فشارێکی روسیا لەسەر تورکیا نیە لە دۆسێی لەشکرکێشێ بۆ سەر باکوری سوریا، روسیا گڵۆپی سەوزی بۆ ئەردۆغان هەڵکردووە.
- گرانی سوتەمەنی، تەنگی بە ئەردەنیەکان هەڵچنیووە.