زووم…
28 زیارەتکاری پاکستانی لە رێگەی گەشتنیان بە کەربەلا بۆ بەشداری لە چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن، لە نێو خاکی ئێران پاسەکەیان وەرگەڕا و گیانیان لەدەستدا.
میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، پاسێکی گواستنەوەی گەشتیارانی پاکسانی کە بە نیازبوون بەشداری لە چلەی ئیمام حسێن سەردانی عێراق بکەن، لە نزیک خاڵێکی پشکنین لە پارێزگای یەزد وەرگەڕاوە و ئاگری گرتووە، بەهۆیەوە 28 سەرنشین گیانیان لەدەستداوە و 23ـی دیکەش بریندار بوون، کە برینی هەندێکیان سەختە.
هاوکات لە رووداوێکی دیکەی هاتوچۆ لە رێگای بەسرە بۆ ناسریە، پاسێکی زیارەتکارانی ئێران خۆی بە پردێکی کۆنکریتیدا کێشاوە و بەهۆیەوە 18 زیارەتکار بریندار بوون و دواتر لەڕێگەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاگوزارییەوە لە خاڵی سنوری شەلامچەوە رەوانەی ئێران کراونەتەوە.