112
زووم..
نیاز عەبدوڵا، نووسەر و رۆژنامەنووس لەبارەی هێرشکردنە سەر تیمی زووم لە هەڵەبجە دەڵێت، دەستدرێژی دڕندانەی هێزەكانی ئاسایش بۆ سەر ئەڤین عەتای پەیامنێر و ژیار كامیلی وێنەگر لە كاتی رووماڵكردنی ناڕەزایەتییەكان دژ بە شەهیدكردنی كۆڵبەرێك لەلایەن پاسەوانانی سنوور، تاوان و پێشێلكارییەكی گەورەیە و دەچێتە سەر لیستی تاوانەكانی دیكەی ئەو دەزگایە كە بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان ئەنجامیداوە.
دەشڵێت، شكاندنی دەستی ئەڤین عەتا بەهۆی لێدان و ئەشكەنجەدانییەوە لەپارێزگای هەڵەبجە، زنجیرەیەك تاوانن بەدوای یەكدا ئەنجامدراون، بۆیە پێویستە دەزگای ئاسایش رووبەڕووی بەرپرسیارێتی یاسایی و دەربازنەبوون لەسزابكرێتەوە
ئەوەشی خستەڕوو ئاسایش دەبێت داوای لێبوردن بکات و دەست هەڵبگرێت لە دەستدرێژیکردنە سەر رۆژنامەنووسان و رێگریکردن لێیان
ئەمە لە کاتێکدایە، لەکاتی رووماڵى کوژرانی گەنجە کۆڵبەرەکەی قەزاى خورماڵ، هێزەکانی ئاسایشی هەڵەبجە هێرشیانکردە سەر ئەڤین عەتا، زوومی هەڵەبجە و دەستێکیان شکاند.